۱۴۰۱ مرداد ۲۰, پنجشنبه

سزادانی تاوانبارانی مۆڵگەیەکی رژیم لەناوچەی ورمێ

هەڵۆکانی زاگرۆس لە شارە دێی دزەی مەڕگەوەڕی ورمێ هێرشیان کردەسەر مۆڵگەیەکی رژیم.

شەوی پێنج شەممە رێکەوتی ۱٨ لەسەر ۱۹ی گەلاوێژی ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی هەڵییان کوتایە سەر "پاسگای قەزایی دزەی مەڕگەوەڕ"ی هیزی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی ئێران .

شایانی ئاماژەیە کە فەرماندەو بەکرێگیراوانی ئەو مۆڵگەیەی رژیم دەستێکی باڵایان لە ئەزییەت و ئازاری خەڵکی دزەی مەڕگەوەڕ و ناوچەکەدا هەیە.

ئەو مۆڵگەیەی ڕژیم بەهۆی هەڵکەوتەی جوغرافی و پێکهاتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دزەی مەڕگەوەر، هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە، گرینگی تایبەتی پێدرابوو و بەردەوام هێزی دڵڕەق و بێبەزەیی و کوردکوژی تێدا داندراوە

ئەو هەڵمەتە کوتووپڕە جەکدارەکانی ڕژیمی بە جۆرێک تۆقاند کە تا بەیانی نەیانوێرا سەر لە مۆڵگەکەیان بێننە دەرێ. هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس دڵخۆشیی خەلکی دزە و دەورو بەری لێکەوتەوە

هەڵۆکانی زاگرۆس

پۆلی دزە٢٠ی گەلاوێژی١٤٠١



 

۱۴۰۱ مرداد ۱۹, چهارشنبه

سزادانی تاوانبارانی  سپا لە ناوچەی سەقز


مۆڵگەی سپای تێرۆریستی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، جێگیر لە جادەی سەرشیو(سەقز/مەریوان/بانە) لەنزیک ئاوایی قشڵاقی پرد کەوتەبەر هەڵمەتی سزادان لەلایەن پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆسەوە.

مۆڵگەکانی سپا لە کوردستان  ناوەندی ئازار و دەستی چەکدار و تاوانکاری  ڕژیمن. ئەم مۆڵگەیەی  سپاش یەکێک لەو بنکە سەرکوتانەیە کە بەردەوام دەستی لە ئازار و ئەزیەتی لاوانی خەباتکار ، تێکۆشەرانی گەل و دانیشتوانی ناوچەکە بەتایبەت دا هەیە و جارەها لە راوەدوونانی کاسبکارانی هەژاردا خەلکیان شەهید و بریندار یا راکیشی گرتووخانە و ئەشکەنجەگاکان کردوون. 

هەڵۆکانی زاگرۆس  پۆلی نەکەرۆز لە هەڵمەتێکی کوتوپڕدا و بەمەبەستی سزادان  مۆڵگەکەیان  مووشەکباران کرد.

١٩ی گەلاوێژ کات  دوو و سی خولەکی شەو پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس بنکەی قوڵە چۆماغەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانیان لەئاوایی قشڵاقی پرد  لە جادەی سەرشیو کردە ئامانجی هێرشکی تۆقێنەر. ئەم هێرشە چاوەڕوان نەکراوەی هەڵۆکانی زاگرۆس چەکدارانی ڕژیمی دەستەوەستان کرد و نەیانتوانی لەکاتی هێرشەکەدا هیچ دژ کردەوەیەک لە خۆیان نیشان بدەن . ئەم پەلامارە بۆسەر ئەو بنکە سەرکوتەی ڕژیم دڵخۆشیی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتەوە.


هەڵۆکانی زاگرۆس

پۆلی نەکەرۆز١٩ی گەلاوێژی١٤٠١ 

۱۴۰۱ تیر ۵, یکشنبه



 هەلۆکانی زاگرۆس
پۆلی فەرەنگ
سندووس

هەڵۆکانی زاگرۆس لە " ناوچەی سندووس" هێرشیان کردە سەر مۆڵگەیەکی  سیخوڕی و سەرکوت.

مۆڵگەیەکی سیخوڕی  و سەرکوت، کە هاوکات وەک بنکەیەکی خۆفرۆشیش بە ئەژمار دێت لە ناوچەی نەغەدەو لە ئاوایی دەربەند کەوبەر ڕقی پیرۆزی تێکۆشەرانی نیشتمان و لە لایان پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس ەوە درایە بەر دەسڕێژی گوللەی تۆقێنەر.

هەڵۆکانی زاگرۆس شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی واتە ڕێکەوتی دوو لە سەر سێی مانگی پووشپەری ١٤٠١، کە بەردەوام  جموجۆڵ و هەڵسوکەوتی چەکدار وبەکرێگیراوانی ڕژیمی داگیرکەری نیشتمانەکەمانیان لە ژێر چاوەدێریدایە، بەمەبەستی تەزاندن ، مۆڵگەی  ئاوایی دەربەندی سەر بەشاری نەغەدە، بەتایبەتی  سەنگەرەکانی چاوەدێریی سەر ئەومؤڵگەیەیان  ئاورباران کرد.

شایانی ئاماژەیە، کاتژمێر یەک و پێنج خولەکی شەوی پێنجشەم لەسەر هەینی و بە تێبینیەوەو دوای تەواو بوونی نۆرەکێشکی سەربازەکان و لەنۆرەی کادرەکانی مۆڵگەدا پەلاماردرا. پێویستە بگوترێ لە کاتی هەڵمەتی  هەڵۆکانی زاگرۆسدا ، چەکداری مۆڵدراوی ئەو مۆڵگەیە ،نە توانییان و نە وێرایان سەر لە کونەکانیان وەدەر نین . هەڵۆکان پاش کۆتایی ئەرکەکەیان ، کەوتنەوە چاوەدێریی لەنوێیی  گۆێلەمستەکانی حکوومەتی تاران لە ناوچەکە. 


مۆڵگەی سیخوریی کاوەی ئاوایی دەربەند هەنووکەو تەنانەت لەسەرەتای شۆرشی گەلانی ئێرانەوە  وەک مۆڵگەیەکی دڕی دژەکورد لە لایان ڕژیمەوە بۆ سەرکووت و زەبرو زەنگ لەسەر خەڵکی کوردستان بەکارهێنراوە.


 ڕادەگەیەنین کەلە ئەگەری زەبرو زەنگ و ئازاری خەڵکی ناوچەکە، پەلامار و هێرشی کاریگەرمان بۆسەر مۆڵگە و دامەزراوە دژیگەلییەکانی ڕژیم  درێژەیان دەبێ.

  نەمان بۆڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕەوای نەتەوەکەمان

هەڵۆکانی زاگرۆس _ پۆلی فەرەنگ_ سندووس

۱۴۰۱ اردیبهشت ۲۴, شنبه

ڕوونکردنەوە

ڕاگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس 
هاونیشتمانە بەڕێزەکان 
تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی نیشتمان 
هەروەک لە ڕاگەیاندراوی دامەزرانی ڕێکخراوەکەماندا بەڕاشکاوی هاتووە، "هەڵۆکانی زاگرۆس ڕێکخراوێکی چەکداری سەربەخۆیە کە بەمەبەستی پارێزگاری لە کەرامەتی مرۆفی کورد و پشتیوانی لەبزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دامەزراو". ڕێکخراوەکەمان لەهەرجۆرە ناوزڕاندن و دەنگۆسازکردن و هەڕەشە و چاوسوورکردنەوەیەک بەهەرمەبەستێک و لەهەرلایەن و کەسێک خۆ دەپارێزی و ئەو کردارانە لەڕاستای خزمەت بە"سیاسەتی دژی کورد"ی کۆماری ئیسلامیدا دەبینێ.
 ڕادەگەیەنین کە؛ ڕێکخراوەکەمان، هەواڵی چالاکی و ڕاگەیاندنەکانی لە وێبلاگی فەرمی وناسراوی هەڵۆکانی زاگرۆس دا بڵاو دەکاتەوە.
 هیچ تۆڕ و لاپەڕە و کاناڵێک کە بەناوی هەڵۆکانەوە بابەت بڵاو بکاتەوە ، پێوەندیی بە ڕێکخراوەکەمانەوە نیە وبەشێوەی گونجاو لەدژی ڕادەوەستین. 
ئادرێسی خوارەوە سەرچاوەی فەرمیی هەڵۆکانی زاگرۆسە کە هەواڵ و زانیاری و ڕاگەیاندراوکانی ڕێکخراو بڵاو دەکاتەوە. http://halokan.blogspot.com 
هەڵۆکانی زاگرۆس٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ ی هەتاوی

۱۴۰۱ اردیبهشت ۲۲, پنجشنبه

دژ کردەوەی هەڵۆکانی زاگرۆس، بەرامبەر تاوانی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان

ڕاگەیاندراوی هەڵۆکانی زاگرۆس میاندواو_ پۆلی سەوزەپۆش خەڵکی بەشەرەفی کوردستان تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادیی گەلانی ئێران هەروەک ئاگادارن سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردو ٢١ی بانەمەڕ دەمڕاستە چەواشەکارەکانی هێزی زەوینیی سپای تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی هەواڵی پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی یان بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە خەسارێکی زۆریان لە بارەگاکانداوە و زیانێکی گیانی زۆر وەبەر هێزی پێشمەرگە کەوتووە . ڕادەگەیەنین کە بە گوێرەی زانیارییەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس، ئەم جۆرە پەلامارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سنوورەکانی هەردووک شاری شنۆ و پیرانشار، وەک نەریتێکی دژی گەلییانەی ئەم ڕژیمە ساڵانێکی دوورو درێژە لەوەرزی کوێستانچوونی خەڵکی ئەوناوچانە دا لە هەردوو دیوی رۆژھەڵات و باشووری نیشتمانەکەماندا درێژەی هەیە.بەڵام لە ڕوانگەی هەڕەشەکانیانەوە هەڵوێستمان ڕوونەو خۆمان بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دەزانین کە هێزی پێشمەرگە نوێنگەیەتی. هەر بۆیە شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی بانەمەر لە دژکردەوەیەکماندابۆ ڕوانگەو جموجۆلی ڕژیم و چەکدارە دژی گەلییەکانی،هەڵمەتێکی مووشەکیی وریاکەرەوەمان لەناو دڵی بەناو"ئیقتیدار"یاندا و لە چەند کیلۆمیتریی شاری میاندواو کردەسەر مۆڵگەی سەرکوتیان لە نزیک ئاوایی بەردەڕەشان. لەم هەڵمەتەماندا ئامانجمان ڕاگەیاندنی ئامادەیی هەڵۆکانی زاگرۆس بوو کە دەست و مەچەکمان پڕچەکە و بە پانتایی کوردستان باڵمان کراوەیە و لە هیچ شوێنێکی ئەم نیشتمانە دا هێزی داگیر کەر پارێزراو نابن . دەقی هەواڵ ؛ دوابەدوای هێرشی چەکدارەکانی ڕژیم بۆ سەر کوێستانەکانی سنووری پیرانشار و شنۆ لەبەری باشوری کوردستان و ڕاگەیاندنی چەواشەکارانەی فەرماندەیی ئەو هێزانە، هەڵۆکانی زاگرۆس بڕیاریاندا لە پارێزگای ورمی دژکردەوەیەکی لەئاستی ئەوپەڵامارانەدا بنوێنن ووڵامی پێویستیان بدەنەوە،هەربۆیە لە کۆتایی ئەو ڕێکەوتەدا لەناو جەرگەی هێزەکانی دوژمندا و لە نزیک شاری میاندواو بە مووشەک پەلاماری مۆلگەی بەردەڕەشان درا. چەکداری مۆڵگەکە پاش ئەوپەلامارە،کوێرانە بە چەکی دوورهاوێژ ناوچەکەیان گوللەباران کرد. هەڵۆکانی زاگرۆس هەروا لەنگەریان لەسەر پشتی داگیرکرانە و لەهەر ئەگەرێک هێزی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی بەرپرسیار دەزانێ. سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوەیی هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی سەوزەپۆش

۱۴۰۰ بهمن ۱۸, دوشنبه


 بنکەیەکی سیخوڕی و خۆفرۆشی،کەوێڕای ئەوەش ببووە ناوەندێکی بڵاوکردنەوەو فرۆشی ماددە هۆشبەرەکان لەناوچەی میاندواو،هەڵکەوتوو لە سێڕای شیناوا-گامێشگۆلی ، کەوتە بەر هێرشی پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس.

سەردار کەریمی نیشتەجێی شیناوا ماوەیەکی درێژە بۆتەبەرڕستی ئیتلاعاتی ڕژیم لەناوچەکەو،لەگەڵ ئەوەی کەچەکدار کراوە ، بەرپرسیار کراوە لە مڵومۆ ۆ و سیخوڕی بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا و ئەرکدارکراوە کە ئەوەندەی بۆی دەکرێ هەوڵی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر و هاندەری فەسادی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی بێت. 

سەرەڕای ئاگادار کردنەوە و داوای دەستهەڵگرتن لەو کردەوە دزێوانە، ناوبراو  سوور بوو لەدرێژەدانی  کردەوە و ئەتوارە کانی، هەربۆیە شەوی پێنجشەممە دەستەیەک لەهەڵۆکانی ئاڵەشین بڕیاریان دا وەک دواین ئاگادارکردنەوە شوێنەکەی گوللەباران بکەن. 

زیانێکی ماڵیی زۆر ئاکامی گوللە بارانەکەبوو،


بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە لەئەگەری  بەردەوام بوون دا  سزای تاوان  لەئاستی خۆی دادەبێ. 

هەڵۆکانی زاگرۆس

۱۷ی ڕێبەندانی۱٤۰۰

۱۴۰۰ آذر ۱۳, شنبه


 

.هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی نارین  ڕادەگەیەنن

پۆلێک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەڵمەتێکی زراوتۆقێندا هێرشیان کردەسەر  مۆڵگەی کەڵانتەریی ١١ی ڕژیم لە شاری سەقز.


ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ هەتاوی کاتژمێر نزیک ٣ی شەو بەکاتی خۆرهەڵات هەڵۆکانی زاگرۆس بە هێرشکردنە سەر کەلانتەری ١١ هەڵکەوتوو لە شەقامی شارەبانی سەقز سزای بەکرێگیراوانی  مۆڵدراوی  ئەم مۆڵگەیەی ڕژیمیاندا.  

شایانی باسە کلانتەری ١١ بەردەوام خەریکی ئازاردانی خەڵکە و فشارێکی زۆری بۆ خەڵکی شاری سەقز هێناوە. 

هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری سەقز ڕایانگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری سەقز و بەربەرەکانی لەگەڵ دام و دەزگا سەرکووتکەرەکانی ڕێژیم ئامادەی هێرشکردنە سەر ئەم بنکانەن و  خۆیان بە پشتیوانی خەباتی خەڵکی کوردستان دەزانن و لەبەرەبەری ٢٦ی سەماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڵێن لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان نوێ دەکەنەوە کە تا گەیشتن بە ئامانج و مافەکانی کورد لەسەنگەری بەرخۆدان دابن.

سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان

نەمان  بۆ ڕژیمی داسەپاوی کۆماری ئیسلامی

هەڵۆکانی زاگرۆس  ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠